|
|
ئەرجەنتین ٣-٠ ئۆرگوای : تانگۆ ئۆرگوای تێكشکاند بە سەرکردایەتی میسی .. |
|
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بەردەوامە لە ئاستەبەرزەکەی و بەتۆمارکردنی دووگۆڵ توانی هەڵبژاردەکەی سەربخات بە ئەنجامێكێ گەورە و گرینگ بەسەر میوانەکەی هەڵبژاردەی ئۆرگوای لە گەری ٩ پالاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشور بۆ سەرکەوتن بۆ کۆتاییەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ .
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر خاکی خۆی میوانداری هەڵبژاردەی ئۆرگوای کرد و یارییەکەی لێ بردەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن ، کە ئەمە دووەمین دۆرانی ئۆرگوای بوو لە دوا سێ یاری لە پالاوتنەکان ، بەم ئەنجامە کۆی خالەکانی تانگۆ بەرزبوویەوە بۆ ١٧ خال و لە پلەی یەکەمی ئەم کیشوەرە دێت لە پێش هەریەکە لە کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر بە جیاوازی یەك خاڵ و ئۆرگوای یش لە پلەی چوارەم مایەوە بە ١٢ خاڵ .
گێمی یەکەمی یاری بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و لە گێمی دووەمیشی تا نیوەی ئەوگێمە هەریارییەکە بەبێ گۆڵ بەردەوام بوو بەڵام میسی و هاوڕێکانی توانیان تەنها لە ماوەی ١٥ خولەك ئەژەنتینەکان شادبکەن و ئۆرگوای میوانیان تێكشکاند ، لە تۆپێكی دی ماریا لیۆنێل میسی توانی بێ گۆڵی یارییەکە بشکێنی و هەڵبژاردەکەی پێشبخات لە خولەکی ٦٦ و و هەمان یاریزان واتا دی ماریا تۆپیكی تری نارد بۆ لای ئەگوێرۆ و ئەنجامەکەی دووهێند کردەوە لە خولەکی ٧٥ و لیونێل میسی ئەستێرەی یارییەکە بۆ جارێكی تر بەلێدانێكی راستەو خۆی زیرەکانە گۆڵی دووەمی خۆی سێەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و سێ خاڵی گرینگی بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەست هێنا .
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|
|
|
|
|
|
آخرين مطالب |
|
|
|